لێکوڵینەوە لەسەر مەحوی و شێعرەکانی

وەک ئاگادارین تا ئێستا بەڕێز رەزا هیمەت‌یار لە دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەندا دوو وتاری سەبارەت بە لێکدانەوە و شی کردنەوەی شێعرەکانی مامۆستا مەحوی پێشکەش کردووە. بڕیارە درێژەی باسەکە و شیکاری شێعرەکانی مەحوی لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنج‌شەممە 1393/05/02 و 1393/05/09 دا پێشکەش بکرێ.

هاوڕێیان و ئەندامانی دیکەش بۆیان هەیە لەسەر ئەم بابەتە وتار و توێژینەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.


+ رێکەوتی  پنجشنبه دوم مرداد 1393کاتژمێر 10:39  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

گەشاوە جاف

نوێ بوونەوە

جارێکی تر له‌ دایک ده‌بمه‌وه‌

ئه‌م جاره‌ جیاواز له‌ منداڵیم

له‌ منداڵدانی ژنێکدا گه‌وره‌ نابم

نۆ مانگیش هه‌ڵم ناگرێت

که‌ واده‌ی له‌دایک بوونم هات ناگریم

ژیانیش به‌ده‌ممه‌وه‌ خه‌نده‌ی مجامه‌له ‌ناکات

جارێکی تر له‌دایک ده‌بمه‌وه‌

له‌ منداڵدانی ژیانی غوربه‌تییما ئه‌پشکوێم و

سه‌فه‌ر ده‌بێته‌ توێشووی نۆمانگه‌م‌


درێژه‌...

+ رێکەوتی  دوشنبه نهم تیر 1393کاتژمێر 13:52  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

کەژاڵ عەلی
ئەرخەوان
 
خۆت بڵند مەکە خوا نەناس
ئەوەندە لووت بەرز مەبە.
ئەوەتا
دەستم دەچێتە کاکۆلی مەخمەڵیت 
هەناسەم دەگاتە وەنەوشەی گەرده‌ن و

ئۆباڵم بەئەستۆی ئەرخەوانیت


+ رێکەوتی  دوشنبه نهم تیر 1393کاتژمێر 13:35  نووسه‌ر پرشنگ حسه ینی  | 

جلسه هفتگی انجمن مولوی کورد فردا مورخ 1393/03/29 به دلیل مراسم بزرگداشت استاد عباس کمندی (حەوت وانە) برگزار نخواهد شد. به همین منظور اعضای انجمن مولوی کورد در راس ساعت 15:30 در مراسم بزرگداشت مرحوم استاد عباس کمندی واقع در پردیس سینما بهمن سنندج حضور به هم میرسانند.


+ رێکەوتی  چهارشنبه بیست و هشتم خرداد 1393کاتژمێر 21:7  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

امروز اعضای کمیسیون فرهنگی شورای اسلامی شهرستان سنندج مهمان ویژه ی انجمن ادبی فرهنگی مولوی کورد هستند.


+ رێکەوتی  پنجشنبه یکم خرداد 1393کاتژمێر 12:2  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

ئه کرەم حەسەنزاده (سەریاس)
مەدرەسە

مەدرەسەم دڵ دەرسی عیشقت وانەمه
دەفتەری مەشقی ئەوینت لانەمه

گەر کەمەکتەب مەیکەده وتۆ بادەگێڕ
من ئەنووسم ئەشتەهای مەی خانەمه


+ رێکەوتی  دوشنبه پانزدهم اردیبهشت 1393کاتژمێر 15:39  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

ده‌ریا ره‌واندزی - کەنەدا

به‌درێژایی ته‌مه‌نم

1
گەر تۆم
لەخۆم خۆشتر دەوێ 
بمبەخشە 
چونکە
له‌وه‌ته‌ی تۆم خۆش ده‌وێ
له‌م ژیانه‌ به‌بونی تۆ...
هه‌ناسه‌ ده‌ده‌م!.
2
گەر ته‌نها تۆ...
چرای رووناکی، 
ژیانم بیت 
بمبەخشە 
ده‌زانم بێ تۆ...
چرای ژینم دەکوژێتەوە
خۆری هیوا
بۆ هه‌تایه‌
رۆشنایم پێناداته‌وه‌!.


درێژه‌...

+ رێکەوتی  جمعه بیست و دوم فروردین 1393کاتژمێر 14:9  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

خوناو - سلێمانی

وەرزی پێنجەم

من وەرزێكم

وەرزێکی نوێ.
من وەرزێکم وەرزی پێنجەم
هاتووم
هەمووت بۆ بگۆڕم،
جوانی چوار وەرزەکەت
بۆ بکەم بەملوانکە و
بەگەردەنتا هەڵیواسم.
پایزت بۆ بکەم بەبۆندار و
زستانت بەگەرمی و
بەهاربەسوور و
هاوین بکەم بەفێنکی،
لێم وەرگرە
ملوانکەکەم
وەرزی نوێکەم
بەوەرزی پێنجەم.


+ رێکەوتی  جمعه بیست و دوم فروردین 1393کاتژمێر 13:55  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

شیرین کافی

سەراب

گەرئێوارەیەک یادی شەپۆلی ئە سرینم لێ نەگەڕا دڵ بسرەوێ
هه نگاوەکانتی بەهەڵە برد بەرەو جێ ژوانی دێرینمان گوێ ڕادێرە
بۆ گفتو گۆی گەڵاوەریوەکانی سەرڕێت بەدەم ئاوازی ووشەی
خۆشم دەوێیت شێتە گیان ڕەخشی دەروێش دەکێشن بۆ ئەو
سانەی دڵم بۆ دەکردی بەجۆ لانە هه تا سەحەر دەم لاواندی
گەرچی ئێستا بوی بە سەراب لە دڵی شێتم ناڕوانی

شیرین کافی


+ رێکەوتی  جمعه بیست و دوم فروردین 1393کاتژمێر 13:42  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  | 

کەژاڵ عەلی - سویس

پێشهاتەکانی ٢٤ کاتژمێری با

ئاسمان خۆی داتەکاند،
خەمەکانی بوون بە باران،
ئەستێرە بە تاقی ئازارەوە،
کەوتنە درەوشانەوە.

گومان دەکەم
قەدەر پێش بەو بایە بگرێ
وەک سیخوڕێکی نالەبار،
سەر بە کۆشی باخچەدا شۆڕ دەکاتەوە،
کراسی گەڵا هەڵدەکا،
دەم لەشلکەی عەشق دەکوتێ،
دەست بۆ مەمکی هەنار دەبا.


درێژه‌...

+ رێکەوتی  جمعه بیست و دوم فروردین 1393کاتژمێر 13:30  نووسه‌ر مه‌وله‌وی کورد  |